وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێكردنی پلانێكی دەستگیركردنی نوێی لە ناوچەی بەتاوین ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 26-04-2024, 21:40
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئۆپەراسیۆنی بەتاوین دەستگیركراون بۆ زیاتر لە 320 كەس بەرزبووەتەوە، هاوكات هەنگاوێكی بۆ جێبەجێكردنی پلانێكی نوێی دەستگیركردن ئاشكرا دەكات كە ڕێوشوێنی ئەمنی لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا كامێرای چاودێری و توخمە هەواڵگرییەكان .
    فەریق میقداد میری وتەبێژی وەزارەت بە عێراقی نیوزی ڕاگەیاند، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئۆپەراسیۆنەكەدا لە ناوچەی بەتاوین دەستگیركراون بۆ زیاتر لە 320 كەس بەرزبووەتەوە كە بیانییەكانیشیان تێدایە، و تاوانی ڕێكخراو و باندەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا دەستگیركران و ئاماژەی بەوەشكرد، لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانەی دەستگیركراون بەردەوامن.
    ووتیشی : دەزگا ئەمنییەكان دەستیان كرد بە كردنەوەی شەقامەكانی بەتاوین و لابردنی هەموو سەرپێچییەك بە گەراجی ساختەشەوە و ناوچەكە بە تەواوی ڕووپێوی كرا بەو پێیەی بەدەست تاریكییەوە دەناڵێنێت و خانووی چۆڵكراویش هەیە كە هەندێك سودیان لێ وەرگرتووە، شارەوانی بەغدا  دابینكردنی ڕووناكی لە هەموو كوچە و شەقامەكانی ناوچەكە دەكات  و پلانێك هەیە بۆ جێگیركردنی كامێرای چاودێری و تەكنەلۆژیای بەرز لە بەتاوین، هەروەها توخمە هەواڵگرییەكان جێگیر دەكرێن بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش، و پلانێكی سەربازی نوێ دەبێت كە جیاوازە لە پلانەكانی پێشوو.