تەندروستی: 3 نەخۆشخانەی نوێ لە بەغدا دەكرێتەوە

ناوخۆ
  • 26-04-2024, 20:28
  • +A -A

    بەغدا -INA-  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی نیازی كردنەوەی 3 نەخۆشخانەی لە بەغدای پایتەخت پشتڕاستكردەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، كردنەوەی نەخۆشخانەی نوێ دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی فشار لەسەر نەخۆشخانەكانی ئێستا.
    بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغداد رەسافە، باسم سەباح لە ڕاگەیەندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند: وەزارەتەكە پلانی هەیە بۆ كردنەوەی نەخۆشخانە نوێیەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی، لەوانەش بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەغدا رەسەفا، بۆ فشارەكانی نەخۆشخانەكانی ئێستا لاببەن، قەرەباڵغی كەم بكەنەوە و خزمەتگوزارییەكان باشتر بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەم زووانە كردنەوەی نەخۆشخانەی شەعب ڕادەگەیەنرێت، كە بینایەكی گەورەیە و 350 قەرەوێڵەی تێدایە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە بوارە جیاجیاكاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمساڵ شایەتحاڵی كردنەوەی نەخۆشخانەكانی فەزیلییە و نەهرەوان دەبێت، جگە لە نەخۆشخانەی شەعب، ئاماژەی بەوەشكرد ئەم سێ نەخۆشخانەیە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی نەخۆشخانەكانی ئێستا.