قەتەر بەستنی ماسک لە شوێنە گشتییە داخراوەکاندا دووبارە دەسەپێنێتەوە

جیهانی
  • 6-07-2022, 17:02
  • +A -A

    بەدواداچون/INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە قەتەر دووبارە بڕیاریدا بەکاربهێنانی ماسک لە شوێنە گشتییە داخراوەکاندا.
     وەزارەتی تەندروستی قەتەر ، لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ، تیایدا داوا لە سەرجەم ھاوڵاتیان و سەردانیکەران دەکات پابەندبن بە ڕێوشوێنە نوێیەکانی خۆپارێزی بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای Covid-19، لە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە بەکارهێنانی ئیجباری ماسک لە شوێنە گشتییە داخراوەکان.
    وەزارەتەکە ڕوونیشی کردۆتەوە ، "لەگەڵ دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بەستنی ماسک بۆتە ئیجباری لە تەمەنی شەش ساڵەوە بۆ سەرووتر لە شوێنە گشتییە داخراوەکان.
     ئاماژەی بەوەشداوە کە "بڕیارەکە دامەزراوەی چاودێری تەندروستی و شوێنەکانی کارکردن و گواستنەوەی گشتی و مزگەوتەکان و هۆڵەکانی وەرزش و ناوەندەکانی بازرگانی و فرۆشگاکان و سینەماکان و هەر شوێنێکی گشتی داخراوی دیکە دەگرێتەوە.
     وەزارەتەکە جەختیشی لە پێویستیی پابەندبوونی هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا کردۆتەوە بە پەیڕەوکردنی ڕێکارە نوێیەکانی خۆپارێزی لە دژی پەتای Covid-19، کە پەیوەندی بە بەستنی ماسکەوە هەیە بەتایبەتی، لە ژێر رۆشنایی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە Covid-19 لە چەند هەفتەی ڕابردوودا .
     ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، ماسکەکان ئەگەر بە دروستی بەکاربھێندرێت، ئامرازێکی کاریگەرن بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە . 
     وەزارەتەکە داوا لە تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکات رۆڵی کارای خۆیان بگێڕن لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای Covid-19، بە بەدەستهێنانی هەموو ژەمەکانی ڤاکسین دژی تووشبوون بە Covid-19، لەنێویاندا ژەمی بووستەری ڤاکسینەکە، کە سەلماندوویەتی کاریگەر و سەلامەتە، هەروەها دەست شۆردن بە بەردەوامی بە ئاو و سابوون و بەکارهێنانی پاککەرەوەی دەست، ھەروەک دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی جەستەیی لەکاتی کۆبوونەوە و سڵاوکردن لە کەسانی تر، و دوورکەوتنەوە لە تەوقەکردن و ماچکردنی کەسانی تر.