گرتنی 10 کۆنتێنەری سەرپێچ لە بەندەری ئوم قەسڕ

ناوخۆ
  • 2-08-2022, 12:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گرتنی 10 کۆنتێنەری ڕاگەیاند لەبەندەری ئوم قەسڕ.
    بەیاننامەی دەستەکە کە کۆپیەکی لای ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە وتی دەروازەی بەندەری ئومقەسڕی باکوور توانی 10 کۆنتێنەر دەست بەسەردا بگرێت کە بەدەر لە مەرجەکانی هاوردەکردن هێنرابوون و ماوەی یاساییان گوزەری کردبوو.
    ئاماژەشی بەوەدا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوەو حەواڵەی پۆلیسی گومرکی ئوم قەسڕکرا.