پووچەڵکردنەوەی ئاودیوکردنێک لە دەروازەی سنووری بەندەری ئوم قەسری باکوور

ناوخۆ
  • 9-06-2022, 09:41
  • +A -A

    بەغداد /INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کەهەوڵێکی ئاودیوکردنی کاڵای لەدەروازەی سنووری بەندەری ئوم قەسڕی باکوور پوچەڵکردوەتەوە.
    بەیاننامەی دەستەکە کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی" کە بەڕێوەبەرایەتی
    دەروازەی بەندەری ام قەسڕی باکوور توانی کۆنتێنەرێک لە دەرەوەی بازنەی گومرک دەست بەسەردابگرێت لەزاڵگەی پشکنین کە بەدەرلەڕانماییەکان بوو.
    وتیشی کە لەمیانەی تاووتوێکردنی کاڵاکان و وردبینی دەرکەوت کە کارگەیەکی ئۆتۆماتیکی تیادایە بۆ شرنقەکردنی قاڵبە پلاستیکیەکان کە لە قەواڵەی هاوردەکارەکەدا ئاماژەی بۆ نەکرابوو ئەمەش دەبێتە هۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی .
    ئاماژەشی بەوەکرد کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە ئامادەکراو حەواڵەی بنکەی پۆلیسی ام قەسڕ کرا تاکو پێشکەش بە دادوەری لێکۆڵینەوە بکرێت و ڕێکاری یاسایی لەبارەوە وەربگیرێت.