ڕاگرتنی دوو کۆنتێنەری سەرپێچ لەبەندەری ئوم قەسڕ

ناوخۆ
  • 24-06-2022, 14:13
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دەستیگرتووە بەسەر دوو کۆنتێنەری سەرپێچ بۆ ڕانماییەکانی هاوردەکردن لە بەندەری ئوم قەسڕی باکوور.
    ڕاگەیاندنی دەستەکە؟لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی کە پاش پشکنینی کاڵاکان له بەندەری ئوم قەسڕ وبەپشتبەستن بەسەرچاوەی تایبەت توانرا دەستبگیرێت بەسەر دوو کۆنتێنەرکە بەدەر لەڕانماییەکان کاڵایان هاوردەکردبوو ، کاڵاکانیش بریتیبوون لە کەلوپەلی پزیشکی کەماوەی یاساییان بەسەرچووبوو.
    هەروەها جەختیکردەوە لەوەی کە لێژنەیەک پێکهێنرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی ئامادەکرا بۆئەم مەبەستە و حەواڵەی پۆلیسی گومرکی ئومقەسڕ کران 
    تاکو بخرێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەوڕێکاری یاسایی وەربگیرێت.