سەنتەرێکی پسپۆڕ پێشبینی پلەکانی گەرما دەکات لە شاری مەککە لە ڕۆژانی حەجکردندا

هەمەڕەنگ
  • 6-07-2022, 20:04
  • +A -A

    ( بەدوداچوون)INA
    سەنتەری سعودی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە پێشبینیکرد کە پلەکانی گەرما چارەگە پلەیەک بەرزبێتەوە لە شوێنە پیرۆزەکان ولەشاری مەککە لەڕۆژانی حەجکردندا ، جگەلەوەش چالاکیەکانی باوهەوا زیاتر دەبن وخۆڵ هەڵدەستێنن هەندێک جار وپێشبینی بارانیش هەر لەئارادادەبێت.
    سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەدا کە پلەکانی گەرما لەشوێنە پیرۆزەکان لەماوەکانی نێوان چوار و13 ی مانگی زیلحجە لەنێوان 41و44 دا پلەی سیلیزیدا دەبێت لەڕۆژگاردا ، بەڵام ئێواران لەنێوان 29 و31 دا دەبێت.
    هەروەها وتی ڕادەی تەڕێتی لەنێوان 30٪و60٪ دا دەبێت، 
    کەشوهەواش بەگشتی ساف و هەندێک هەوراوی دەبێت و پێشبینیش دەکرێت کە باو هەوا چالاکتر لەڕۆژدا، ئەمەش دەبێتە 
    وروژانی خۆڵوتۆز بەتایبەتی لەسەر ڕێگا خێراکان.