کەشناسی: ڕۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 27-05-2022, 15:50
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی باری کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند.
    بەیاننامەیەکی دەستەکە کەکوپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە کەوت وتی کە حاڵەتی کەش ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی لە ناوچەکانی ناوەڕاست ساف دەبێت ولەهەندێک شوێنیشدا تۆزێکی سووک دەبێت بەڵام لەناوچەکانی باکوور 
    ساف و هەندێک هەوریش دەبێت و لەباشووریشدا ساف دەبێت وتۆزیش بەرزدەبێتەوە لەهەندێک بەشەکانی وپلەکانی گەرماش لەدوێنێ بەرزتر دەبێتەوە لەسەرانسەری وڵات.
    هەروەها وتی کەشی ڕۆژی شەممە ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات تۆزێک بەرزدەبێتەوە، بەڵام ڕۆژی یەکشەمم لەهەموو ناوچەکاندا ساف دەبێت و چەند پەڵە هەورێک دەبێت و پلەکانی گەرماش تۆزێک بەرزتردەبێتەوە
    لەڕۆژی پێشوو.
    ڕۆژی دووشەمیش کەشوهەوا ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت
    وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشوو بەرزتردەبێتەوەلەهەموو ناوچەکاندا،لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بایەک بەئاڕاستەی باکووری ڕۆژاوا هەڵدەکات بەخێرایی٣٠ -٢٠ کیلۆمەتر کەجاری واهەیە چالاک
    دەبێت ودەگاتە ٣٠-٤٠ کیلۆمەترکەدەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز.
    ڕۆژی سێشەممەش ساف وهەندێک هەوردەبێت لەهەردوو
    ناوچەی باکوورو ناوەڕاست لەباشووریش ساف دەبێت وپلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە لەسەرانسەری وڵاتدا، بایەکی مامناوەندیش هەڵدەکات بەئاڕاستەی باکووری ڕۆژاوا کە چالاک دەبێت بەخێرایی ٣٠-٤٠ ودەبێتە هۆی هەڵسانی تۆز.
    ئاماژەشی بەوەکرد کەحاڵەتی کەش بۆڕۆژی چوارشەممە ساف و هەندێک هەوراوی دەبێت پلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشوو نزیک دەبێت لەهەموو وڵاتدا ، بایەکی باکووری ڕۆژاوایی هەڵدەکات بەخێرایی ٣٠-٤٠کیلۆمەتر ودەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز.