کەشناسی : سبەی ڕۆژی شەممە زریانی خۆڵاوی ڕوودەدات

ناوخۆ
  • 24-06-2022, 13:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرمانگەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕوژی هەینی باری کەشوهەوای پێشبینیکراوی بۆ ڕۆژانی داهاتووڕاگەیاند و وتی کە سبەی شەممە
    ڕەشەبای خۆڵاوی ڕوودەدات.
    بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕۆژی شەممە لەناوچەکانی
    ناوەڕاست ساف دەبێت و پاشان سەرلەئێوارەکەی تۆزاوی دەبێت وزریانی خۆڵاوی دەستپێدەکات
    .لەناوچەکانی باکووریشدا ساف وهەندێکیش تەماوی دەبێت ، لەبەشەکانی ڕۆژاواش پاش نیوەڕۆ دەبێتە تەماوی و زریانی خۆڵاویش لەهەندێک شوێندا هەڵدەکات ، جگەلەوەش ڕێژنە باران لەکاتەکانی شەودا بەرزایی چیاکان دەگرێتەوە، لەناوچەکانی باشووریش ساف وهەندێک هەور دەبێت وبایەکی باشووری ڕۆژهەڵاتی سووک بەخێراییەکی مامناوەنددەستپێدەکات ودەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ لەهەندێک شوێندا و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات بەرزدەبێتەوە.
    هەروەها بەیاننامەکەوتی کەشی ڕۆژی یەکشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف و تۆزاوی دەبێت وپاشان وردەوردە بەرەوباشی دەچێت لەهەندێک لەناوچەکانی باکوورداو بایەکی باکووری ڕۆژاواییش هەڵدەکات کە خێراییەکەی مامناوەند و سووک دەبێت و لەکاتی ڕۆژدا 
    چالاکتر دەبێت ودەبێتە هۆکاری تۆزاوی بوون، بەڵام لەناوچەکانی باکووردا ساف و تۆزاوی دەبێت
    لەناوچەکانی ڕۆژاوادا وردەوردە بەرەوباشی دەچێت، هەواکەش باکووری ڕۆژاوایی دەبێت بەڵام لەکاتی ڕۆژدا جالاک دەبێت ودەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ، کەشوهەوای ناوچەکانی باشووریش ساف هەندێک تۆزاوی دەبێت ، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە لەهەموو وڵات.
    هەروەها ڕۆژی دووشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور 
    ساف دەبێت لەناوچەی باشووریش ساف و هەوایەکیش لەباکووری ڕوژاواوە هەڵدەکات کە سووک وخێراییەکەی مامناوەندی دەبێت وتۆزی پێ بەرزدەبێتەوە، پلەکانی گەرماش
     لەناوچەکانی ناوەڕاست بەرزدەبنەوەو نزیک پلەکانی گەرمادەبن لەڕۆژی پێشری ناوچەکای باکوور و لەباشووریش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
    هەروەها ڕۆژی سێشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساف دەبێت کەچی لەباشوور ساف و بایەکی باکووری ڕۆژاوایی هەڵدەکات کە خێراییەکەی سووک ومامناوەند دەبێت، کەجاری واهەیە چالاک 
    دەبێت لەناوچەکانی ڕۆژهەڵات
    ودەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ ، پلەکانی گەرماش 
    نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت لەهەموو وڵاتدا.