كەشناسی: كه‌ش وهه‌وا تەپوتۆزدەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 1-07-2022, 11:28
  • +A -A

    بەغداد / INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی باری کەشوهەوای بۆڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی دەستەکە کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێوەرگرتووە وتی کەشوهەوای سبەینێ ڕۆژی  شەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست باشوور ساف دەبێت و بایەکەش لە  باکووری ڕۆژاوە بەخێراییەکی
    مامناوەند هەڵدەکات و ئەوبایە بەڕۆژ چالاک دەبێت و تەپوتۆزی پێ هەڵدەکات، کەچی کەشوهەوا
    لە ناوچەکانی باکوور ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات کەمێک نزم دەبێتەوە.
    بەیاننامەکەوتی ڕۆژی یەکشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت و بایەکی باکووری ڕوژاواو مامناوەند هەڵدەکات ولەهەندێک شوێندا تەپوتۆزی پێ هەڵدەستێت ، بەڵام لە باکووردا کەشوهەوا ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش
    لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە ، لەباشووریش نزیکی ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    ڕوونیشی کردەوە کە ڕۆژانی دووشەممە وسێشەممە لەهەردووناوچەکانی ناوەڕاست وباشوور ساف و گەرم دەبێت و
    بایەکی باکووری ڕۆژاوایی بەخێراییەکی مامناوەند هەڵدەکات وتەپوتۆزی پێ بەرزدەبێتەوە،کەچی کەشوهەوای ناوچەی باکوور ساف دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە ڕۆژی پێشوو لەسەرانسەری وڵاتدا. هه‌روه‌كو له‌خشته‌كانی خواره‌وه‌ دیاره‌: