سەرۆک وەزیران جەخت دەکاتەوەسەر دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە عەرەبیەکانی کوردستان

سیاسی
  • 30-04-2024, 13:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەر گرنگی دابینکردنی پێداویستی قوتابخانە عەرەبیەکانی کوردستان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە  ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران چاوی کەوت بە وەزیری پەروەردە نامس جبووری و وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی عێڕاق ئالان حەمەسەعید .
    بەیاننامەکە ئەوەی خستەڕوو کە سەرۆک وەزیران گوێی گرت بۆ سەرجەم ئاڵنگاریەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن وپەروەردە لەهەرێمی کوردستان و سەرتاپای عێڕاق.
    سەرۆک وەزیران لەمیانەی دیدارەکەدا ئاماژەی کرد بە گرنگی دابینکردنی پێداویستیەکانی بەردەوامبوونی قوتابیانی قوتابخانە عەرەبیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق، هەروەها پاڵپشتکردنی فێرخوازان و مامۆستایان لەپێناو پێکانی ئامانجەکان.