کەشوهەوای عێڕاق ... ئەم هەفتەیە خۆڵبارین دەبێت

ناوخۆ
  • 27-06-2022, 12:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند وپێشبینی کرد کە خۆڵبارین ببێت و پلەکانی گەرماش بەرزببێتەوە.
    بەیاننامەی دەستەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی ڕۆژی سێشەممە ساف دەبێت و بایەکی باکووری ڕۆژاوا بەسووکی ومامناوەندی هەڵدەکات (10-20) کم لەکاتژمێرێکدا لەهەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باشوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت، کەچی لەباکوور هەندێک لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە.
    بەیاننامەکە وتی کە ڕۆژی چوارشەممە ساف دەبێت و بایەکی سووک ومامناوەندی بەخێرایی (10-20) کم لەکاتژمێرێکدا لەباکووری ڕۆژاواوە هەڵدەکات ، بایەکە لە ناوچەکانی باشووریش جالاکتردەبێت بەخێرایی (30-40) کم لەکاتژمێرێکدا کە خۆڵبارینی لێدەکەوێتەوە لەهەندێک شوێندا ،پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر هەندێک بەرزتردەبێت.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست وباکوور ساف دەبێت و لەباشووریش ساف وهەندێک توزاوی دەبێت و بایەکەشی باکووری ڕۆژاوایی وسووک دەبێت وخێراییەکەی  مامناوەندی دەبێت 10-20 کم لەکاتژمێرێکدا لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست وباکوور، کەچی لەباشووردا هەوایەک لەباکووری ڕۆژاواوە بەخێرایی 20-30 کم لەکاتژمێرێکدا هەڵدەکات وپلەکانی گەرماش تۆزقاڵێک لە ڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێت لەسەرانسەری وڵاتدا.
    ڕۆژی هەینیش لەناوەڕاست و باکوور ساف دەبێت ولەباشووریش ساف و هەندێک تۆزاوی دەبێت، هەواش لەباکووری ڕۆژاواوە هەڵدەکات بەخێراییەکی مامناوەندی وسووک 10-20 کم لەکاتژمێرێکدا لەهەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، کەچی لەباشووردا هەواکەی مامناوەندی دەبێت و لەباکووری ڕۆژاواوە هەڵدەکات بە خێرایی 20-30 ۆم لەکاتژمێرێکدا ، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن لەهەموووڵاتدا.