ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران میکانیزمی دیاریکردنی ئەو کۆمپانیایانە ڕادەگەیەنێت کە هەردوو پڕۆژی میتڕۆی بەغدادونەجەف - کەربەلا جێبەجێدەکەن

ناوخۆ
  • 30-04-2024, 13:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA وسام مەلا
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆکاروباری گواستنەوە ناسڕ ئەسەدی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە میکانیزمی دەستنشانکردنی ئەو کۆمپانیانەی ڕاگەیاند کە هەردوو پڕۆژەی بەغداونەجەف و - کەربەلا جێبەجێدەکەن.
    ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئەم پڕۆژەیە هیچ تێچوویەکی لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ خەرجناکرێت چونکە پڕۆژەکە بە شێوازی وەبەرهێنان ئەنجامدەدرێن، ئەو کۆمپانیایانەی کەدوو پڕۆژەکەش ئەنجام دەدەن کۆمپانیای ڕەسەنن ولەجیهاندا ناسراون کە گروپێکن لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە بواری میتڕۆکاندا. وتیشی هەفتەی داهاتوو بۆ ئەم مەبەستە یەکلاکەرەوەدەبێت.