کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێڕاقی ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئیمارات واژۆدەکات

ناوخۆ
  • 23-05-2022, 14:40
  • +A -A

    بەغداد/INA محمد سليم
    وێنەگرتنی : حسین عمار
    کۆمپانیای گشتی خزمەتگوزاری فڕۆکەوانی سەربەوەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی واژۆکردووە کەبوار بۆ فڕۆکەکان دەڕەخسێنێت کە ئاسمانەکانی عێڕاق بەکاربهێنرێت بۆ گەشتکردن بەرەو ئەوڕوپا، وتیشی کە ٨٠٪ی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی کەربەلا تەواو بووەودەبێتە وێستگەیەکی جیهانی.
    هەروەها یاریدەدەری هونەری کۆمپانیاکە وسام الاسدی وتی کە فڕۆکەخانەی کەربەلا دەبێتە ترانزێتی جیهانی بۆئەو فڕۆکانەی کە لەنێوان وڵاتانی کەنداو و ئەوڕوپادا گەشت دەکەن.
    هەروەها اسدی وتی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە سیستەمی فڕۆکەوانی پێشکەشیان دەکەن کە لە سەرزەویەوە دەستپێدەکەن تاکو دەگاتە فڕۆکەخانە وڵاتەکەی دی.
    هەروەها بەڕێوەبەری تاوەری چاودێری الاسدی وتی کە هیچ فڕۆکەیەک لەدەرەوە ئاسمانەکانی عێڕاق نابەزێنن وبۆئەم مەبەستەش هەمیشە لەسەرخەتین لەگەڵ فڕۆکە مەدەنی وسەربازیەکان.
    دەربارەی مەترسیەکانیش اسدی ڕوونیکردەوەکە فڕۆکەوانی بەسێیەم پیشەی خەتەرناک هەژماردەکرێت لەسەرئاستی جیهان بۆیە پێویستە مەترسیەکانی پیشەکە بگاتە ڕادەی سفر.
    لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری کارگێڕی فڕۆکەوانی علی عباس شعلان بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پێشووتر بۆماوەی ١٠ساڵ کۆمپانیا ئیماڕاتییەکان ئاسمانی عێڕاقیان بەکارهێناوە بۆگەشتەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو و وڵاتە ئەوڕوپیەکان،بەڵام کۆمپانیا ئیماڕاتیەکان مەترسیان لە بەکارهێنانی گوزەرگەی دووم هەبوو کەچی ئێستا لەم ڕێککەوتنەدا فڕۆکەکان دەتوانن هێڵی دووەم (کوێت ،ئەنکارا) بەکاربهێنن.
    هەروەها شعلان وتی کە چەند ئاستەنگێکی هونەری هەن بەرەنگاری کاری فڕۆکەوانی دەبنەوە ئەویش دانانی ئامێری نوێیە لەو شوێنانەی کە ئاسایشیان بۆدابین نەکراوە.
    هەروەها وتی کە کارمەندانی فڕۆکەوانی بەشداریان لەچەندەها خولی فێربوون وڕاهێنان کردووە لەدەرەوەو ناوەوەی وڵات کە بەشداریان کردووە لە خولەکانی پەیمانگای فڕۆکەوانی نیشتیمانی کەسەربەدەسەڵاتی فڕۆکەوانیە.