کۆمپایای دەرمانسازی سەمەڕا : دەتوانین پێداویستی وڵات له‌هەندێک دەرمان بەڕێژەی (١٠٠٪) بەرهەم بهێنین

ناوخۆ
  • 18-04-2022, 12:13
  • +A -A

    بەغداد / INAـ  آمنة السلامي

    کۆمپانیای گشتی دروستکردنی دەرمان لە شاری سامەڕا ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کەگرێبەستی واژۆکردووە بۆ دروستکردنی کارگە بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی نەخۆشی شێرپەنجە.
    بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە خالد محیی علوان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕایگەیاند" کە کۆمپانیای گشتی هەموو کادیرەکانی خۆی ئامادە کردووە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی گشتگیر دەربارەی پێداویستیەکانی وەزارەتی تەندروستی پێداویستیەکانی دەرمان لەبازاڕ، بەتایبەت دەرمانی شێرپەنجە کەلە توێژینەوەکاندا  ئاماژەکراوە بەبوونی نیازمەندیەک بۆی و لەماوەی پێشوودا لەوڵات بەرهەم نەهێنراوە.
    هەروەها وتی کۆمپانیاکە بەفەرمانی وەزیری پیشەسازی وکانزاکان هەنگاوی ناوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنانی
    تایبەت بە هێنانی تەکنەلۆژیای نوێ لەم پسپۆڕێتیەدا کەبۆیەکەمجار لەعێڕاق دروستدەکرێت ، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دەرمانی تایبەت بەشێرپەنجە بەپێی پێوەری تایبەت و لەژینگەی دیاریکراودا دروست دەکرێت وکارگەی ئەووتۆشی پێویستە کە فەرقی لەگەڵ کارگەی دیکەدا هەیە.
    هەروەها وتی کە  کۆمپانیاکە توانای دارایی نیە کە ئەم جۆرە کارگانە دروست بکات هەرچەندە توانراوە کە شانبەشانی پێشکەوتنەکانی جیهان لەم بوارەدا هەنگاو بنێین ، ئاماژەشی بەوەدا کە ساڵی پێشو کۆمپانیاکە گێبەستی تایبەتی بۆدروستکردنی دەرمان واژۆکردووە کەبۆیەکەمجارەلەعێڕاق بەرهەمدەهێنرێن کەئەمەش سوودی بۆ ئابووری نیشتیمانی دەبێت ، ڕوونیشی کردەوە کە ئەو پڕۆژانە وەک دروستکردنی پەنسلین و کەلوپەلی پزیشکی و پەتی نەشتەرگەری و فووکەری تەنگە نەفەسی و گازی پزیشکی و ئۆکسجین وئۆکسیدیبتڕۆز ی تایبەت بەگازی سڕکردن و دروستکردنی چاپخانەیەکی نوێ، لەهەمانکاتدا ئاماژەی بەوەکردکە کۆمپانیاکە (١٠٪) نیازمەندیەکانی وڵات دابین دەات لەدەرمان و بەهیوای ئەوەی کە ئەم ڕێژەیە بگاتە (٤٠٪).