لە یۆنان خۆپیشاندان لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک بەڕێوەچوو

جیهانی
  • 6-04-2022, 18:40
  • +A -A

    بەدواداچوون ـ INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان خۆپێشاندان کرا لە دژی گران بونی نرخی  شتومەک و کەمی مووچە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە مانگرتنی گشتی لە سەر داوای سەندیکای تایبەت و گشتی بوەتە هۆی پەکخستنی ژمارەیەک کەرتی ئەو ولاتە لە ناویاندا وەستانی خزمەت گوزاری گشتی؛ هێڵی گواستنەوەی دەریای و هێڵی ئاسنی. 
    بەپێی راگەیەندراوێکی سەندیکای adedyی کەرتی گشتی؛ لەخۆپێشاندانەکانی ئەسینا و شارەکانی تری یۆنان خۆپیشاندەران داوای بەرزکردنەوەی موچە و پاڵپشتی کردنی ئەو نەخۆشخانانەیان کرد کە بەهۆی کۆرۆناوە زیانیان بەرکەوتووە.