چۆن روبەڕووی لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا ببینەوە؟

  • 12-06-2018, 00:00
  • +A -A

    یاریدەدەری سەنتەری نیشتیمانی کەشوهەوا ئەندازیار سوزان کامیل بەنا بە "صباح"ی وت "گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دیاردەیەکی جیهانین و راپۆرتێکی جیهانیش جەختدەکاتە سەر ئەوەی ژینگەی عێراق لەهەموو ولاتانی دیکە لەرزۆك ترە لەبەردەم گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە ناوچەی عەرەبیدا، و بەپشتبەستن بە ئاستەکانی پلەکانی گەرما و پێوەری جیهانی بۆ بەرزبوونەوە پلەی گەرمی نیو پلەی سەدییە بەڵام لە عێراقدا لە یەك و نیو پلەی سەدی زیاترە، سوها شێخلی وەرگێڕانی/ صباح کوردستان وڵاتەکەمان گۆڕانکاری کەشوهەوای بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەشیان لەئەنجامی دابەزینی تێکڕای بارانبارین، و زیادبوونی گەردەلوولە خۆڵاوییە چڕەکان، و گەشەکردنی پرۆسەی بەبیابانبوونی ئەو خاك و زەوییەتی کە لەمێژوودا بە خاکێکی بەپیت ناسراوە، هەروەها کەمکردنەوەی پەردەپۆشکردنی رووەکی، و درێژبوونەوەی ماوەی وشکەساڵی، و زۆربوونی شەپۆلەکانی گەرمای بەتین، کە بینیمان هاوینی رابردوو ٥٠ پلەی سەدی تێپەڕاند، عێراقیش بەم هۆیەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، هەر بەتەنها ئەویشی نەگرتۆتەوە بەڵکو چەندین وڵاتی دیکەی گرتۆتەوە. ئەم دۆخە بەیەکێك لە گرنگترین ئەو کێشانە دادەنرێت کە روبەڕووی مرۆڤ و ژینگەکەی دەبێتەوە بەهەموو ئەو رەگەزانەیشی کە لەخۆی گرتوون، ئەمڕۆکەش ئەم کێشەیە بووە بە یەکێك لە مەترسیدارترین ئاستەنگ لەبەردەم زانایاندا بەتایبەتی جوگرافیناسان، بۆ زانین ئەم دیاردەیە لەگەڵ چاڵاکییە شارستانییەکانی مرۆڤدایە، دوای ئەوەی پێشتر دەرەنجامێکی سروشتی بوو، لەوەی کە زەوی بەخۆیەوە دەبینی بەرجەستە دەبوو، هەروەها زەوی بەدرێژایی مێژوو گۆڕانکاری سەراپاگیری بەخۆیەوە بینیوە، هەروەك خوێندنی گۆڕانکاری کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی بووە بە بابەتێکی زیندوو و جەوهەریی، بەتایبەت لەگەڵ دەرکەوتنی کاریگەررییەکانی کە زۆر روونن، خوێندنەوەکان هێما بۆ ئەوە دەکەن کە ئاراستەیەکی نوێ لە خوێندنی کەشوهەوادا دەستپێدەکات، و لەبەرئەوەش چەندین کۆنفرانس رێکخراون و تێیاندا زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەشداربوون بەمەبەستی تاووتوێکردنی رەنگی هاریکاری و گەیشتن بە سووککردن و کەمکردنەوەی شوێنەواری گۆڕانی کەشوهەوا. لوتکەی زەوی رۆژنامەی "صباح" چاویکەوت بە دکتۆر جاسم عەبدوڵعەزیز فەلاحی بریکاری وەزارەتی ژینگە و کە ئاماژەیدا بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، بەجۆرێك کە هەر تەنها دەستەبژێرە زانستییەکان باسی لێوە ناکەن بەڵکو زیان بە هاووڵاتیانیش دەگەیەنێت لە هەموو جومگەکانی ژیانیدا، رێگا بۆ گۆڕانکاریی کەشوهەوا رێککەوتنی جیهانییە، ئەوەی کە سیاسەتمەدارانی جیهان ساڵی ٢٠١٥ لە کۆنگرەی پاریس بڕیاریان لێداوە و ناویان ناوە لوتکەی زەوی، و ئامانجیشی پێویستبوونی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییەکانیانە لەبەرامبەر دیاردەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، بەوەی کە زیادبوونێکی زۆر لە پلەکانی گەرمی زەویدا هەیە لەدەرەنجامی زیادبوونی هەڵقووڵانی گازی کاربۆنی زیانبەخش لە پەراویزی تەکنەلۆژیا و چاڵاکی پیشەسازیدا، لە هاوکارە لە رووخان و وێرانکردنی ژینگەی زەوی، بەمەش مەترسی جدی لەسەر بەردەوامبوونی ژیان لەسەر هەسارەی زەویدا هەیە، ئەم بابەتەش پێویستی بە زنیرە کارێکی جدیی هەبووە هەر لەیابان ساڵی ١٩٩٢ ەوە بەپەسندکردنی رێکەوتننامەی چوارچێوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەست لەناو دەست لەرێگەی هەوڵێکی زۆرەوە، عێراقیش بە فەرمی چووەتە ناو ئەو رێککەوتننامەیەوە، دواتر لە رێککەوتننامەکەی تونس ساڵی ٢٠١٥ کە تێیدا میکانیزمێك بۆ وڵاتان دانرا، بۆ ئەوەی لە ساڵەکانی نێوان ٢٠٣٥ تا ٢٠٥٠ هەڵقووڵاوە کاربۆنییەکان سوك بکرێن و پلەی گەرمی بەپێوەری یەك پلە و نیو تا دوو پلە کەم بکرێنەوە،و رێکەوتننامەکەی پاریس وڵاتانی جیهانی ناچارکردووە پلەکانی گەرمی کەمبکەنەوە، یان هەر ولاتێك لە وڵاتانی جیهان بەپێی ئاستی هەڵقووڵاوەکانییەوە بەرپرسیارییەتەکە لەئەستۆ بگرێت، لەبەرئەوە بووە عێراق تێیدا بەشداری کرد، و تائێستایش چاودێری ئەو بابەتە دەکەین لەچوارچێوەی ئەو ئەرکە ئاشتیخوازانەماندا، عێراقیش لە کۆنگرەکەی پاریسدا ریزبەندکرا بەوپێیەی یەکێكە لەو پێنج وڵاتەی زیاتر کاریگەربوون بەبابەتی گۆڕانی کەشوهەوادا لەرزۆکە. هۆکاری گۆڕانکارییەکان فەلاحی هێماشی بۆ ئەوەکرد کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە عێراق بووە بە بابەتێکی گرنگ و زۆر مەترسیدار بەتایبەتی لەم قۆناغەدا، ئێمە تاکە وڵاتین لەجیهاندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە پشووی فەرمی رادەگەیەنین، بەهۆی بەرزبوونەوەی بی وێنەی پلەی گەرما، یاسای کار ئاماژە دەدات بەوەی کە هەر کاتێك پلەی گەرما ٥٠ پلەی سەدی تێپەڕاند پێویستە دەوام و کارکردن بکرێن بە پشووی فەرمی، بەوپێیەی کاریگەری نێگەتیڤی دەبێت بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان، بەڵام بۆ عێراق؟ وەڵام لەبەرئەوەی بەشێكە لە دەوروبەری ئیقلیمی و لە گرنگترین هۆکارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا زیادبوونی تێکڕاکانی تێکچوونی زەوییەکان و زیادبوونی تێکڕاکانی بەبیابانبوون و کەمی پەردەپۆشی رووەكییە، هەموو وڵاتانی جیهان هاوکارن لە زیادکردنی پەردەپۆشی رووەکی، کە بە فیلتەری سروشتی دادەنرێت لەپێناو پاراستنی هاوسەنگی ژینگەییدا، زۆر بەداخەوە لە پرسی پەردەپۆشی رووەکیدا پاشەکشەیەکی گەورە لە هەموو عێراقدا بەدیدەکرێت، ئەمەش لەدەرەنجامی ئەو زنجیرەی شەڕ و قەیرانانەیە کە بەسەر گەلەکەیدا سەپێنراون ، هەروەها لەئەنجامی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی بێستانەکانی دارخورما، کە زەویان کردووە بە زەوی نیشتەجێبوون، لەگەڵ رووبەرەکانی سەوزایی لەناو سنووری شارەکان و بایەخ نەدان بە ناوچە بیابانەکان و کەمی تەرخانکردنی پارە بۆ دامەزراندنی پشتێنی سەوز کە بتوانێ لە کاریگەرییەکانی بای رمل و تۆزاو غوباریدا بیانپارێزێت، و فاکتەرێکی دیکەش هەیە ئەویش کەمی سەرچاوە ئاوییەکانە، ٩٠٪ی دەرامەتە ئاوییەکان پشت بەو ئاوە دەبەستێت کە لە وڵاتانی دیکەوە هەڵدەقووڵێن، کە لەگەڵیاندا بەدەست چەندین گرفتەوە دەناڵێنین، تا گەیشتە ئەوەی لیژنەیەکی باڵای ئاو پێکبهێنرێت، چونکە بابەتی ئاو بۆ وڵات پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانییەوە هەیە بێجگە لەوەی پەیوەندیشی هەیە بە ئاسایشی خۆراکەوە، لەبەرئەوە تیمێکی دانوستانکار پێکهاتووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێران و تورکیادا دانوستان بکات، و بابەتی ئاو خەریکە دەبێتە جێگەی بایەخی گەورە لە پرۆگرامی حکومییدا، بەهەمان شێوە کەمی بارانبارین لەئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کە عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی بەدەستییەوە دەناڵێنێت، هۆکارێکی دیکەشیان ژێرخانەکانی وەك پڕۆژەکانی توالێت و ئاوەڕۆ و خزمەتگوزارییەکان و رێگا و پرد، کە دەبنە هۆی هەڵقوڵانی کاربۆنی، ئەوەتا ژمارەی ئۆتۆمبێڵ دەبێتە دوو بەرابەر، هەروەها چاڵاکی پیشەسازی لە حێراق لەگەڵ پێوەرە تەکنەلۆژییەکاندا ناگونجێت، تا ئێستا نەوتی رەش دەسوتێنرێت و گاز لەگەڵ بەرهەمهێنانی نەوتیدا دەسوتێنرێت کە سەروەتێکی گەورەیە، لەهەمانکاتدا خراپی دۆزی دارایی لە کاریگەری خراپی هەبووە بۆ سەر کاری وەزارەتە پەیوەندارەکان، و دەربارەی بوونی زبڵ و خاشاكی زۆر لە بەغدا و کاریگەرییەکانی، بریکاری ناوبراو جەختیکردەوە کە بەشێوەیەکی زۆر کاریگەری هەیە، هەڵگرتنەوەیشی کاری وەزارەتی شارەوانییە و ئێمە تەنها لایەنی چاودێریکردنین. لەرزۆکی گۆڕانکاریی کەشوهەوا یاریدەدەری سەنتەری نیشتیمانی کەشوهەوا ئەندازیار سوزان کامیل بەنا بە "صباح"ی وت "گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دیاردەیەکی جیهانین و راپۆرتێکی جیهانیش جەختدەکاتە سەر ئەوەی ژینگەی عێراق لەهەموو ولاتانی دیکە لەرزۆك ترە لەبەردەم گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە ناوچەی عەرەبیدا، و بەپشتبەستن بە ئاستەکانی پلەکانی گەرما و پێوەری جیهانی بۆ بەرزبوونەوە پلەی گەرمی نیو پلەی سەدییە بەڵام لە عێراقدا لە یەك و نیو پلەی سەدی زیاترە، و لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە زانایان ئاشکرایان کردووە کە چەند گازێکی دیاریکراو لە هەوای دەوروبەردا بەرزدەبنەوە و دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و پلەکانی تیشکی خۆر لە دەوروبەری زەویدا، ئەم گازانەش شەش دانەن لەنێویاندا گازی کاربۆن و میپان هەن کە لەهەموو گازەکانی تر گەرماییان زیاترە، ئەم گۆڕانکارییانەش بەرهەمی پێشکەوتنی پیشەسازیین کە پشت بەسووتەمەنی هەڵکەنراو دەبەستن لەئەنجامی هەڵکەندنی زەوی و دەرهێنانی نەوت کە ناکرێ دەستبەرداری بن، کە بەیەکێك لە هۆکارەکانی هەلقوولانی ئەم گازانە دادەنرێت، و جیهان خەریکە بەئاراستەی چۆنیەتی کەمکردنەوەی ئەم هەڵقووڵانەدا هەنگاودەنێت و پشت بە وزەی نوێ دەبەستێت کە دۆستی ژینگە بن، لەوانە وزەکانی با و وزەی خۆر، بەڵام پەنابردنە بەر ئەم ئالتەرناتیڤانە پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆر هەیە، لەگەڵ ئەوەی کەرتەکانی وزە لەهەموو کەرتەکانی دیکە بۆ دەستی کار بەگەڕدەخرێت، و ئێمە وەك ولات ٩٠٪ زیاتر پشت بە ئابوری نەوت دەبەستین، ئەگەر جۆراوجۆریمان هەبووایە بۆ سەرچاوە نیشتیمانییەکان لەوانە هاندانی گەشتیاری و بایەخدان بە کشتوکاڵ، عێراق لەمیانی بەشداریکردن لە کۆنگرەی پاریس ساڵی ٢٠١٥ بەڵگەنامەیەکی پێشکەش کرد ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران متمانەی پێبەخشیوە. کاریگەرییەکانی بەنزین ئەندازیار وەلید عەلی حوسێن لە بەشی چاودێریکردنی کیمیایی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگە کاریگەرییەکانی ماددەی بەنزینی بۆ"صباح" روونکردەوە و وتی "ماددەی چوارە ئەسیلی رەساس کە بۆ باشکردنی جۆری بەنزین بەکاردێت، کاریگەری خراپی هەیە بۆسەر تەندروستی کۆمەڵگا، بۆیە بۆچوونی وەزارەتی ژینگە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بەکارهێنانی ئەو ماددەیەیە و لیژنەیەکی وەزاری پێکهێنرا بەمەبەستی دۆزینەوەی ئالتەرناتیڤ و لە ٢٠١٢ ەوە تا ئێستا وەزارەتی ژینگە رەزامەنی نەداوە بۆ هاوردەکردنی ئەم ماددەیە، عێراق لەکۆی پێنج وڵاتدا یەکێك بووە لە بەکارهێنەرانی ئەو ماددە مەترسیدارە، ئەنجومەنی وەزیرانیش پشتگیری لە بۆچوونەکانی وەزارەتی ژینگە کرد. جێی باسە وەزارەتی نەوت لە ساڵی ٢٠١٥ رایگەیاند کە ئەو ماددەیە بۆ باشکردنی بەنزین بەکارناهێنێت، و لە کۆبونەوەیەکی رێکخراوی سوتەمەنی پاك و پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە ئامادەبووین و عێراق لەسەر ئاستی نێودەولەتیدا رایگەیاند لەدەرەوەی ئەو ولاتانەدایە کە ئەم ماددەیە بەکاردەهێنن، کە مەترسیدارە بۆ سەر ژینگە و کاریگەری خراپی هەیە لەوانە دەبێتە هۆی کەم ئەقڵی لای منداڵان و هەروەها دەبیت هۆی توڕەبوونێکی زیاد لەپێویست. روونیشیکردەوە کە لیژنەکە لە جەندین وەزارەت پێکهاتووە بۆ دۆزینەوەی ئالتەرناتیڤ و لەرێگەی چەندین بژاردەوە زۆربەی ئالتەرناتیڤە جیهانییەکان تاووتوێکران و گەیشتوونەتە دەرەنجامی باش، و ماددەیەکی ئالتەرناتیڤ هەڵبژێردرا کە لە سێ ماددە پێکدێت و پڕۆژەکەش لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.