پسپۆڕان:هەستانەوەی زۆر لە شەودا نیشانەیە بۆ نەخۆشی گورچیلە

هەمەڕەنگ
  • 30-03-2022, 15:46
  • +A -A

    به‌دواداچۆن (INA)

    "ئۆلیگ کۆتێنکۆ" پسپۆڕی نەخۆشیەکانی گورچیلە لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی مۆسکۆ،رایگەیاند کە زۆر خەبەر بون  لە شەودا  نیشانەی خراپی کرداری گورچیلە لەلەشدا.
    ئەو پسپۆڕە ئەوەشی خستەڕوو: یەکێک لە نیشانەکانی پەککەوتنی گورچیلە، خەبەر بونەوەیە لە شەودا، ئەمەش ئاماژەن کە پێویستە گرنگی بە کاری گورچیلەکان بدەیت.
    پزیشکەکە لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی " ئەگەر ئازار لە کاتی میزکردندا ھەبوو ، ئەوە بە زوویی دەبێت چاودێری بکرێت و پشکنینی هەوکردنی میزی بۆ بکرێت"
    ھەروەک ئەو پزیشکە جەختی لەوەکردەوە کە ئارامگرتن و خۆڕاگری  بۆ هەردوو ژن و پیاو ڕێپێدراو نییە کاتێک پێویستی بە ڕۆیشتن بۆ توالێت هەیە، وتیشی " هەر کێشەیەک لە میز بەشێوەیەکی بەرچاو مەترسی هەوکردن زیاد دەکات و دەبێتەھۆی هەوکردنی زیاتر لە میزەوە و بگوازرێتەوە بۆ شانەی گورچیلە و نەخۆشی پیلۆنفریت پەرە پێدەدات.
    سەرچاوە :- نوفوستی