وەزیری سامانە سروشتیەکان:بەغدا رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزینمان بۆ هەناردە دەکات

ئابوری
  • 18-10-2021, 12:24
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزیری سامانە سروشتییەکانی کوردستان کەمال ئەتروشی ،ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، قەیرانی سوتەمەنی هەرێم تەکنیکییە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە بەغدا ڕۆژانە زیاتر لە 1 ملیۆن لیتر بەنزینی هەرێم دابین دەکات.
    ئەتروشی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەاع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"کێشەی نەبوونی سوتەمەنی لە هەرێم تەکنیکییە بەهۆی ناکارامەیی پاڵاوگەی بازیانەوەیە"، وتیشی:"لەگەڵ وەزارەتی نەوت لە حکومەتی فیدڕاڵی ڕێککەوتوون بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕی تەکنیکی لەم کێشەیە".
    باسی لەوەشکرد""وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بەڵێنی داوە کە ڕۆژانە 1 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ئەو ناوچەیە دابین بکات" و ئەوەشی وت :"ڕەزامەندی لەسەر ئەوە دراوە کە ڕۆژانە ئەو ناوچەیە سوتەمەنی دیکە دابین بکات بەم شێوەیە:-
    150 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە 3 قۆناغدا بە نرخی 400 دینار بۆ هەر لیترێک".
    قۆناغی یەکەم 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپییە کە لە ناوچە شاخاوییەکان وربۆ گوندەکان دابین دەکرێت.
    قۆناغی دووەم 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپییە بۆ قەزاو شارۆچکە بچووکەکانه.
    قۆناغی سێیەم بریتییە لە 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەکانی شار و پارێزگاکە.