عەبدولجەبار جەختیکردەوە لە گرنگی کارکردن بۆ زیادکردنی شەفافییەت سەبارەت بەچالاکیی نەوت لەگەڵ هەرێم

ئابوری
  • 17-10-2021, 12:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزیری نەوت ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل ،ئەمڕۆ یەکشەممە،لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکانی کوردستان کەمال ئەتروشی    جەختیکردەوە لەسەر گرنگی کارکردن بۆ زیادکردنی شەفافییەت و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر چالاکی و داهاتەکانی نەوت.
    بەپێی راگەیەندراوێی وەزارەتی نەوتی عێراق، کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوت لەگەڵ کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە. لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی پتەوکردنی هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند لەپرسی پەیوەست بە نەوتەوە کردووە".
    وەزارەتی نەوت باسی لەوەشکردووە "عەبدولجەبار جەختی لەسەر بایەخی کارکردن بۆ زیادکردنی شەفافیەت و ئاڵوگۆڕی زانیاریی پەیوەست بە چالاکییە نەوتییەکان کردووەتەوە".
    هەروەها ئەو هاوئاهەنگییەشی لەپێناو بەدیهێنانی پلانەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ بەرژەوەندیی گشتی بەپێویست زانیوە.
    هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق  ئاماژەی بەپێویستی زیادکردن و چڕکردنی پڕۆژە غازییەکان و پڕۆژەکانی وزەی خاوێن لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کردووەتەوە بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەم و کارکردن بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان".
    لەو کۆبوونەوەیەدا کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووشتیەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی ناوەند و وەزارەتی نەوت دەربڕیوە لەپێناو پتەوکردنی ئاسۆکانی هاوئاهەنگی.