زەورا بووە پاڵەوانی جامی سوپەری عێراق

وەرزش
  • 17-09-2021, 21:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لە یاری جامی سوپەری عێراق زەورا سەرکەوتنی بەسەر قوە جەویەدا تۆمارکرد و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لە یاری جامی سوپەری عێراق لە یاریگای حەبیبیە هەردوو یانەی زەورای خاوەن پلەی دووەمی ڕیزبەندی وەرزی ڕابردووی خولی عێراق و قوە جەویەی پاڵەوانی خول و جامی عێراقی وه‌رزى ڕابردوو ڕووبەڕووی یەکبونەوە".
    یاریەکە ڕکابەریەکی زۆری بەخۆیەوە بینی و یاریزانەکان چەنیدن هەوڵیاندا بۆ گۆڵ تۆمارکردن بەڵام تایمی یەکەم بەبێ گۆل کۆتایهات، لە تایمی دووەم یاریزانانی زەورا باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 52 لەڕێگەی مازن فەیازەوە گۆڵی سەرکەوتنیان تۆمارکرد و نازناوەکەیان بەدەستهێنا.
    وەرزی ڕابردوو یانه‌ی شورتە نازناوەکەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی زەورا بەدەستهێنا.