له‌ جامی یۆرۆ ئیتالیا به‌ سێ گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر له‌ سویسراى برده‌وه‌

وەرزش
  • 16-06-2021, 23:51
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    ئیتاڵیا لە سویسرای بردەوە و وەک یەکەم هەڵبژاردە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی شانزە بەدەستهێنا.
    لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی یۆرۆدا، هەڵبژادەی ئیتاڵیا لە یاریگای ئۆلمپیکۆ بەرامبەر هەڵبژاردەی سویسرا یاری کرد.
    ئیتاڵیا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە، لۆکاتێلی دوو گۆڵ و ئیمۆبێلی لەخولەکەکانی 26 و 62 و 89 گۆڵەکانیان تۆمار کرد.
    بەم ئەنجامە، ئیتاڵیا بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمدایە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی شانزە بەدەستهێنا.