سان جێرمان و چێڵسی گه‌یشتنه‌ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ

وەرزش
  • 13-04-2021, 23:54
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، پاریس سان جێرمانی فەرەنسی میوانداری بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد.
    لە یاری چووندا پاریس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنابوو.
    بایرن لەم یاریەدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە پاریسی بردەوە، گۆڵەکەش لە خولەکی 40 شۆبۆ مۆتینگ تۆماریکرد.
    بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە، پاریس سان جێرمان سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و بایرن میونشن ماڵئاواییکرد.
    له‌یارییه‌كى تردا چێڵسی سەرەرای دۆڕانی بە پۆرتۆ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەدەستهێنا.
    لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، چێڵسی میوانداری پۆرتۆی کرد.
    پۆرتۆ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەیە بەسەر چێڵسی بەدەستهێنا، تاکە گۆڵی یاریەکەش مەهدی تارمی لە خولەکی 94 تۆماریکرد.
    بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامی یارییەکانی چوون و گەڕانەوە، چێڵسی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و پۆرتۆ ماڵئاوایی کرد.