نرخى نەوت بەربەستى 70 دۆلارى تێپەڕاند

ئابوری
  • 1-06-2021, 08:05
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    نرخی نەوتی برێت بۆ هەر بەرمیلێک 70 دۆلاری تێپەڕاند و گەیشتە 70.33 سەنت. 
    ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهانیی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 70.33 دۆلار و بەرێژەی لەسەدا 1.44 بەرزبووەوە. 
    بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە هاوتەریبی لەگەڵ بڕیارەکەی کۆمەڵەی ئۆپیک پلەس بەرزدەبێتەوە. 
    لەلایەکی دیکەوە نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بە بەرزبوونەوەی لەسەدا 1.44 بەهەمان شێوە گەیشتە 67.76.