وەزارەتی ناوخۆ دەنگۆیەک لەبارەی دامەزراندن ڕەتدەکاتەوە

ئەمنی
  • 5-05-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    وەزارەتی ناوخۆ ڕەتیدەکاتەوە دەرگای دامەزراندنی  بۆ ڕیزەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وەک پۆلیسێک کردبێتەوە.
    وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- هەندێک لە سایت و  میدیا هەواڵێکیان لەبارەی بە بوونی ڕاگەیاندراوێک بۆ کردنەوەی دەرگای داواکاری بۆ دامەزراندن لە ڕیزەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا ، وەک (پۆلیس) لە (فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان) بڵاو کردۆتەوە ،بۆیە ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەم زانیارییە هەڵەن و ڕەتی دەکەینەوە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-ئێمە جەخت لەسەر پێویستی بەدەستهێنانی زانیاری تایبەت لە سەرچاوە فەرمییەکان و وەرگرتنی لە ماڵپەڕە متمانەپێکراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ دووپات دەکەینەوە.