نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئابوری
  • 13-04-2021, 13:46
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    ئەگەرچی بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، نرخی نەوت تا ئاستێک نزمبووەتەوە، بەڵام بەراورد بە ساڵی رابردوو، کە ساڵی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و پاشان لەکارکەوتنی کەرتی پیشەسازیی جیهان بوو، نرخی نەوت لە بەرزیدایە.
    ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار و  ٥٥ سەنتە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٥٦ سەنت بەرزبووەتەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکیش بە ٥٩ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
    لە مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بۆ سەروو ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە، کە یەکەمجاربوو لە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.
    لە ئازار و نیسانی ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٢٥ دۆلار و نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.