نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت بۆ 70 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌

ئابوری
  • 18-05-2021, 10:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە و بە 70 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسیش بە 66 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە رۆژی دووشەممە بەرزبووەتەوە.  
    بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سەرەتای هەفتەوە دەستیپێکردووە، رۆژی دووشەممە 17-05-2021 نرخی نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 69 دۆلار. بەرزبوونەوەکەش سەرەڕای ئەوەیە کە لە بەشێک لە وڵاتانی ئاسیایی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا سەری هەڵداوەتەوە. 
    بەشێکی دیکەی هۆکاری بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو بەهۆی ئەوەوەیە کە بەشێکی زۆر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بازاڕەکانیان کردووەتەوە و قەدەخەی هاتووچۆیان ئاسان کردووە.