دادگای تاوانەکانی کەربەلا زیندانی هەتاهەتایی بۆ بازرگانێکی مادەی هۆشبەر براندەوە

ناوخۆ
  • 5-05-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای تاوانەکانی کەربەلا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بازرگانێکی مادەی هۆشبەردا سەپاند.
    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- (3) کیلۆ لە مادەی هۆشبەر لە جۆری (ئیمڤیتامین)، بەتۆمەتبار گیراوە،کە تۆمەتبار بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنی لەنێوان بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان،بۆ قازانجی کەسی خۆی بەکاری هێناوە .
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-ئەو بڕیاڕە بەپێی بڕگەکانی مادەی 28/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017دەرچوو.