مانچستەر سیتی نازناوی خولی ئینگلتەرای بەدەستهێنا

وەرزش
  • 11-05-2021, 23:00
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع
    مانچستەر سیتی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرای بەدەستهێنا دوای شكستی مان یونایتد بە لیستەر سیتی.
    لەهەفتەی 35 ی خولی ئینگتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری یانەی لیستەر سیتی کرد.
    یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی لیستەری میوان کۆتاییهات، لۆک تۆماس و سۆیۆنکۆ لە خولەکەکانی 10 و 66 گۆڵەکانی لیستەریان تۆمارکرد، لەخولەکی 14 ماسۆن گرینوود تاکە گۆڵەکەی مان یونایتدی کرد.
    بەهۆی شکستی مانچستەر یونایتد، یانەی مانچستەرسیتی بەفەرمی بوە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا و بۆ حەوتەمین جار لە مێژوویاندا توانیان نازناوەکە بەدەست بهێنن.