سیتی بردنەوەی بەسەر ئیڤەرتۆن بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئینگلتەرا بەدەستهێنا

وەرزش
  • 20-03-2021, 23:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مانچستەرسیتی بردنەوەی بەسەر ئیڤەرتۆن بەدەستهێنا و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئینگلتەرا بەدەستهێنا .
    لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی بوە میوانی یانەی ئیڤەرتۆن.
    یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی مان سیتی میوان کۆتاییهات، گۆڵەکانیش ئیلکای گۆندۆگان و کیڤن دیبرۆین لە خولەکەکانی 84 و 90 تۆماریان کرد.
    بەم ئەنجامە، مانچستەر سیتی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و ئیڤەرتۆنیش ماڵئاوایی کرد.