محەمەد سەڵاح: تا ئێستا داوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم لێنەکراوە

وەرزش
  • 1-05-2021, 19:17
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع 

    محەمەد سەڵاح ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ کەسێکی یانەی لیڤەرپوڵ گفتوگۆی لەگەڵ نەکردووە لەسەر بابەتی گرێبەستەکەی.
    لەنوێترین لێدوانیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرت، محەمەد سەڵاحی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ کەسێک لە بەرپرسانی یانەکەی لەگەڵی دانەنیشتوون بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی .
    سەڵاح وتی: نازانم چ مەبەستێکیان هەیە لە بێدەنگوونیان و منیش نامەوێت شتی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بڵێم بەڵام لەکاتی خۆیدا مەرجی خۆم ئاشكرا دەکەم.
    وتیشی: وەک پێشتر وتومە دەمەوێت نازناوی زیاتر بۆ لیڤەرپوڵ بەدەستبهێنم بەتایبەت دڵخۆشدەبم ئەگەر جارێکیتر نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ یانەکەم بەرزبکەمەوە.
    ئاماژەی بەوەشدا، ئەو لە هەموو یاریەکدا تەنها بە ئامانجی بردنەوە دەچێتە یاریگاوە و بردنەوەش بە گرگنترین کار دەزانێت لە تۆپی پێدا.
    گرێبەستەکەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاش دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بکەن و بیگوازنەوە ڕیزەکانیان.