دەستەی حەشدی شەعبی داوا لەھەموو کارمەندانی دەکات بەشداری لەھەڵمەتی خوێن بەخشین بکەن بۆ پاڵپشتی کردنی بریندارانی خۆپیشاندەران وھێزە ئەمنییەکان وھاکارکردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە وداوای ڕەواکانی خۆپیشاندەران

ئەمنی
  • 30-10-2019, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

     
    دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە،داوای لەسەرجەم کارمەندانی کرد بەشداری ھەڵمەتی خوێن بەخشین بکەن بۆ پاڵپشتی بریندارانی خۆپیشاندەران وھێزە ئەمنییەکان وھاوکاری کردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە وداواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران
     
    دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی"اەع"کەوتووە ڕایگەیاند"جەنگاوەرە قارەمانەکانمان کەناتوانن بەشداری ھەڵمەتی خوێن بەخشین بکەن بەھۆی  ئەرکەکانیان لەسەنگەر وسنوورەکان دەتوانن لەھەر دەرفەتێک لەکاتی وەرگرتنی مۆڵەت بەشداری ھەڵمەتەکە بکەن".