جامی ئاسیا.. هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان ڕووبەڕووی ڤێتنام دەبێتەوە بەدوای بلیتێك دەگەڕێ بۆ پاریس

وەرزش
  • 26-04-2024, 13:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    كاتژمێر 8:30ئەمشەو هەینی، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان ڕووبەڕووی هاوتا ڤێتنامییەكەی دەبێتەوە بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیای خوار 23 ساڵ كە لە قەتەر بەڕێوەدەچێ.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە : ئەمشەو هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقیمان لە یارییەكی گرنگدا رووبەڕووی هاوتا ڤێتنامییەكەی دەبێتەوە كە ناتوانرێت بەسەر دوودا دابەشبكرێت بۆ ئەوەی بزانرێت كێ سەردەكەوێت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ڕاهێنەری تیپی ئۆڵۆمپیمان ڕازی شێنشل، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئەو یارییەی كە لە یاریگای جنوب لە ئەلوەكرە بەڕێوەدەچێت دووپاتیكردەوە، هەڵبژاردەی عێراقی لە دۆخێكی تەكنیكی باشدایە كە وای لێدەكات سەربكەوێت بۆ پێشكەشكردنی یارییەكی بەهێز سەرەڕای سەختی ئەركەكە.
    جێگای سەرنجە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دوێنێ چوارشەممە، بە ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان كە چەندین بارودۆخی جیاوازی یاریكردن لە لایەنی بەرگری و هێرشبەری لەخۆگرتبوو، كۆتایی بە ئامادەكارییەكانی خۆی بۆ ئەم یارییە هێنا،لەكۆمەڵگای ئیرسال لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ.