لیژنەی باڵا چوار بڕیار دەردەکات

ناوخۆ
  • 7-04-2020, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

     
    لیژنەی باڵای تەندروستی وسەلامەتی نیشتمانی،ئەمڕۆسێشەممە،چوار بڕیاری دەرکرد بۆ پاڵپشتی کردنی ئەرکەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.
    لیژنەکە لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە"وەکو ھاوخەمییەک لەگەڵ خانەوادەی قوربانیان وتوشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا،وھەروەھا وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی بێوچانی کارمەندانی پزیشکی وپەرستاری لەوەزارەتی تەندروستی وبەڕێوبەرایەتییەکانی پارێزگاکان،وبۆ پاڵپشتی کردنی ھەڵوێستی ھێزە چەکدارەکان ودەزەگا ئەمنییەکان وبۆ بەرز ڕاگرتنی دەستپێشخەرییەکانی ھاریکاری کۆمەڵایەتی نێوان عێراقییەکان کەجوانترین وێنەکانی مرۆڤایەتی ویەکڕیزی نیشتمانی بەرجەستەکرد،وبو بەدەمەوھاتنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی وسەلامەتی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەدووەمین کۆبوونەوەی بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ،ئەم بڕیارانە درا:  
    یەکەم:پەخشکردنی سروودی نیشتمانی عێراق لەھەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراق(لەیەک کاتدا⁄کاژێر نۆی ئێوارەی ئەمڕۆی سێشەممە)ولەسەرانسەری عێراق،لەھەمان کاتیشدا لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەلایەن دەزگاکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی وھاوڵاتیانیش دەتوانن ھەست وپاڵپشتی خۆیان دەرببڕن لەماڵەکانیانەوە یان بالەکۆنەکانی ماڵ وکۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون لەسنووری پابەندبوون بەقەدەغەکردنی ھاتوچۆ وسروشتی کاریگەرییەکانی ئەم پەتایە.
    دووەم:وەکو ڕێزلێنانێک بۆ گیانی قوربانیانی عێراق ووڵاتانی عەرەبی وئیسلامی وجیھانیش بەگشتی،ڕاوەستان وخوێندنی سورەتی فاتیحە ونزاکردن بۆ چاکبوونەوەی توشبووان،مزگەوت وحسینییە وکڵێسە وپەرستگاکان سەربەستن بەھەڵوێستیکی گونجاو لەڕێگای مایکرۆفۆن وکەرەسەکانی ئاشکراکردنی تایبەت بەخۆیان.
    سێیەم:سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراقی وپێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وڕۆژنامەنووسان ونووسەران وڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ڕۆڵی سەرەکییان ھەیە لەئەرکی نیشتمانی بێ وێنە وڕووماڵ وپشتیوانی کردنی ئەم ھەڵوێستە نیشتمانییە پشتیوانیکەرە کەڕەنگدانەوەی ھەڵوێستی عێراق ویەکڕیزی ھەستی عێراقییەکان وبوێری وشان بەشانیانە وپاڵپشتی کردنی ھەموو ئەو کەسانەی بەشدارن لەبەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا،لەنێویشیاندا ئەرکی وەزارەت ودەزگا وفەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کەبەردەوامن لەکارەکانیان بەپێی شارەزایی ھەر وەزارەتێک.
    چوارەم:حکومەت سەر لەنوێ دووپاتی دەکاتەوە کەبەگرنگییەکی تایبەتەوە دەڕوانێتە چارەسەرکردنی کاریگەری ئابووری قەدەغەکردنی ھاتوچۆ وزیانبەرکەوتووانی ئەم ڕێوشوێنە لەسەرووی ھەموویشیانەوە کەم دەرامەتەکان وخاوەن کرێی ڕۆژانە کەکار وبەرژەوەندییەکانیان پەکی کەوتووە بەھۆی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لەگەڵ دابینکردنی کەرەسەی خۆراک وسەقامگیربوونی نرخەکان وھەروەھا پێکھێنانی چەند لیژنەیەکی وەزاری بۆ کەمکردنەوەی بار قورسی بەسەر شانی ھاوڵاتییانەوە.