ئەمانەی بەغدا ڕۆڵی سەفا ڕاشد بەرز دەنرخێنێت لە بەدەست هێنانی مەدالیای ئاڵتونی لە بەرزكردنی قورساییدا

وەرزش
  • 25-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    دكتۆر زكرا عەلوش ئەمینداری بەغدا سەركەوتنی گەنجێكی عێراقی لە بەدەست هێنانی مەدالیای ئاڵتونی بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی لە قارمانیەتی ئاسیا كە لە ئەندەنوسیا بەڕێوەدەچێت بەرز دەنرخێنێت.
    بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: بەناوی هەموو كارمەندانی ئەمانەی بەغداد پیرۆزبایی ئەم دەستكەوتە مەزنە لەعێراق بەگشتی و یانەی ئەمانە بەتایبەتی دەكەین چونكە سەفا ڕاشد یەكێكە لە كارمەندانی ئەمانەی بەغداد ویەكێكە لە قارەمانەكانی یانەكەی.
    شایەنی باسە،سەفا ڕاشد مەدالیای ئاڵتونی بە كێشی 85 كیلو گرام لەیاریە ئاسیەویەكان بەدەست هێناوە كە ئێستا لە ئەندەنوسیا بەڕێوەدەچێت.