فڕۆكەخانەی بەغداد پێشوازی لەو یاریزانانە دەكات كە مەدالیای ئاڵتونیان بەدەست هێناوە

وەرزش
  • 29-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    كارگێڕی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، ئەمڕۆ پێنج شەممە، پێشوازی لە یاریزانە عێراقییەكان كرد كە مەدالیای ئاڵتونی و زیویان لە خولی یاریەكانی ئاسیا بۆ ساڵی 2018 بەدەست هێناوە كە لە جاكارتای پایتەختی ئەندەنوسیا بەڕێوەچوو.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، كارگێڕی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد پێشوازی لە سەفا راشد كە مەدالیای ئاڵتونی لە بەرزكردنەوەی قورسای85 كیلۆگرام و سەلوان جاسم كە مەدالیای زیوی لە كێشی 105 كیلۆ دا بەدەست هێناوە و ڕێزلێنانیان بۆ كردوون.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە "ئەوەی قەرمانەكانی عێراق لە كێبڕكێی خولی یاریەكانی ئاسیا بەدەستیان هێناوە ناوی عێراق و ئاڵاكەیان بەرزكردۆتەوە لە وەرزشی نێودەوڵەتیدا" ڕۆڵی ئەودوو قارەمانەش بەرز نرخاند بەرامبەر ئەوبەرپرسیاریەتە نیشتمانیەی كە جێبەجێیانكردووە.