59 حاڵەتی برینداربوون بە یاری پلاستیكی منداڵان لەسەرجەم پارێزگاكان تۆماركراوە

  • 24-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند 59 حاڵەتی برینداربوون بە یاری پلاستیكی منداڵان لەسەرجەم پارێزگاكان تۆماركراوە.
    لایخۆیەوە دكتۆر سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەرندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند:" لە پارێزگای بەغداد 45 حاڵەت و لە سەڵاحەدین 2 حاڵەت و لە ئەنبار 10 حاڵەت و لە رومادی 2 حاڵەت تۆماركراون، ئەوەش لە كاتێكدایە لە تەواوی پارێزگاكانی تر هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە".
    داواشی "لە وەزارەت و لایەنە یاساییەكان و لایەن پەیوەندیدارەكان كرد هێنانی ئەو جۆرە یاریانە قەدەغە بكەن چونكە مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵان هەیە".