یەكەم حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەهەرێمی كوردستان تۆماركرا

  • 1-07-2018, 00:00
  • +A -A

    هەولێر – ا ه ع وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان توشوونی یەكەم حاڵەتی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون راگەیاند. دكتۆر خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: یەكەم حاڵەتی توشیوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە و لە ئێستاشدا نەخۆشەكە لەژێر چاودێری وردی تەندروستیدایە. دكتۆر خاڵس قادر وتیشی لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ژوری عەمەلیاتیان پێكهێناوە و دەستیانكردوە بە بڵاوكردنەوەی رێنمایی بۆ هاوڵاتیان تا خۆیان لە توشبوون بەو نەخۆشییە بەدوربگرن. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق هەماهەنگی تەواویان هەیە و بەغداد ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ روبەروبوونەوەی ئەو نەخۆشییە هاوكاری تەواوی هەرێمی كوردستان بكات.