وەزارەتی تەندروستی: دوو كەس كوژران و 48هاوڵاتی مەدەنی و سەربازی لە ڕووداوەكانی دوو ڕۆژی ڕابردوی بەسڕە برینداربوون

  • 7-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    سەیف بەدر وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تاندروستی، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: دوو لەخۆپیشاندەران بەهۆی ئاگر كەوتنەوە و فیشەك كوژراون، و 48 برینداریش هەن كە 36یان هاوڵاتی مەدەنین، و 12 ئەدامی هێزی ئەمنی لە ڕوداووەكانی بەسڕە لەڕۆژی چوارشەممەوە هەتا ئێستا برینداربوون.
    بەدر لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: وەزارەت هەموو هەوڵەكانی دەخاتەكار بۆ بەهاناوەچونی بریندارەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان.
    وتیشی پێداویستی پزیشكی ودەرمان لەبەسڕە هەیە و كەموكورتییان نییە.