لە فەڕەنسا دوو كەس بە چەقۆ كوژران و یەكێكی تریش بریندار بوو

جیهانی
  • 23-08-2018, 00:00
  • +A -A

    پاریس – بەدواداچوون ا ه ع
    لە فەڕەنسا پیاوێك بە چەقۆ هێرشی كردە سەر دانیشتوانی یەكێك لە گەڕەكانی پاریسی پایتەخت و دوو كەسی كوشت و یەكێكی تری بریندار كرد، لەلایەن پۆلیسیشەوە هێرشبەرەكە كوژرا.
    لەوبارەیەوە پۆلیسی شارۆچكەی تراب لە هەرێمی ئیفلین لەسەر پێگەی خۆی لە توێتەر بڵاویكردەوە هێزەكانیان لەگەڕان و پشكنین بەردەوامن و داواشیان لە هاوڵاتیان كردووە سەردانی ناوچەی ڕوداوەكە نەكەن.