بەرزنجی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری گامبیا کۆدەبێتەوە

سیاسی
  • 4-05-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی"عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزیری دەرەوە، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە پانزەهەمین خولی کۆبوونەوەکانی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی،لەگەڵ "مامادۆ تانغارا " وەزیری دەرەوەی کۆماری گامبیا کۆبوویەوە.
    لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لە سەرەتای دیدارەکەدا بالیۆز "بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە ، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی کۆماری گامبیا کرد بۆوەرگرتنی سەرۆکایەتی خولی ئێستای ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ ئاڵوگۆڕی دیدگای خۆی لەگەڵ کۆماری گامبیا سەبارەت بە پتەوکردنی هاودەنگی و کاری هاوبەش لە نێوان وڵاتانی ئەندام لەو ڕێکخراوەدا،بەشێوەیەکی گونجاو کە لەگەڵ خواستەکانی گەلانی وڵاتانی ئیسلامی بگونجێت،بەرزنجی جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا "بەرزنجی " لەومیانەیەدا رایگەیاند : کە عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ  کردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە ژمارەیەک پایتەختی وڵاتانی ئەفریقی.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە : لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی گامبیا ستایشی ڕۆڵی بەرزی عێراقی کرد لە بەرەوپێشبردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان وڵاتانی ئیسلامی، جەختیشی لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاریی بنیاتنەر لەگەڵ عێراق لەخولی ئێستای کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، هەروەها خواستی وڵاتەکەی دەربڕی لە ئاڵوگۆڕی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە نێوان هەردوو وڵاتی دۆستدا.