لێكۆڵێنەوەی ڕەسافە دانپیانانی چەند تاوانبارێكی پشت ڕاست كردەوە كە 800پارچە شوێنەواریان دزیبوو

  • 2-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دادگای لێكۆڵێنەوەی ڕەسافە تایبەت بە دۆسەی نەزاهە و تاوانی ئابوری وتەی سێ تۆمەتباری پشت ڕاستكردەوە كە 800پارچە شوێنەواریان بردوە. دادوەر عەبدستار بەیرەقدار وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنیەكان توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە 800پارچە شوێنەواری كۆنیان پێبووە كە دەیانویست بەچەند كەسێكی بفرۆشن كە باندی بازرگانیكردنی شوێنەواربوون بۆ ئەوەی ببرێنە دەرەوەی وڵات". بریقدار وتیشی "وتەكانی هەر سێ تاوانبارەكە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای رەسافە تایبەت بە تاوانە ئابوریەكان وەرگیراون و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان كراوە و ڕەوانەی دادگا كراون بۆ ئەوەی بەسزایی خۆیان بگەن".