باندێكی بازرگانی كردنی مادە هۆشبەرەكان دەست گیركران كە 123كیلو مادەیی حەشیشەیان پێبوو

  • 1-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا ا ه ع دادگای لێكۆڵینەوەی ڕەسافە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دانپیانانی باندێكی بازرگانیكردنی مادە هۆشبەرەكانی تۆماركرد دوای ئەوەی ئەندامانی باندەكەی بە 123كیلو مادەی حەشیشە دەستگیر كرد. دادوەر عەبدستار بریقدار ووتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: "دادگای ڕەسافە دانپیانانی ئەو باندەی تۆمار كردوە". وتیشی "ئەو باندە لەدوو كەس پێك هاتوون و دوای ئەوەی بۆسەیەكیان لەناوچەی سەیدیە لەباشوری بەغدا بۆ دانراوە دەستگیركراون، لەكاتی دەستگیركردنیشیان بڕێكی زۆر لە مادەی حەشیشەیان پێبووە كە 123كیلۆ بووە و نرخەكەشی 50هەزار دۆلاری ئەمریكییە. وتیشی دادگا سەرگەرمی لێكۆڵینەویە و دواتریش باندەكە بەپێی یاسایی مادە هۆشبەرەكان سزادەدرێن.