وەزارەتی دارایی خواستی حكومەتی عێراق بۆ سود وەرگرتن لە شارەزایی كۆمپانیا فەرەنسییەكان پشتڕاست دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 8-05-2024, 13:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دارایی تایف سامی، خواستی حكومەتی عێراقی پشتڕاستكردەوە بۆ سوودمەندبوون لە شارەزایی كۆمپانیا فەرەنسییەكان.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە وەزارەتی دارایی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  ) نێردراوە، تێیدا هاتووە، “وەزیری دارایی، تایف سامی، پێشوازی لە پاتریك دورێل باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا و بەڕێوەبەری ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسا، سێرج سێنریس و لە سەرەتای كۆبوونەوەكە، وەزیر پیرۆزبایی لە باڵیۆز كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی ئەركە نوێیەكانی”.
    لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "بوارەكانی هاوكاری نێوان عێراق و فەرەنسا تاوتوێ كرا بەتایبەتیش لە بواری كەرتی دارایی و  وەبەرهێنان .
    هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە وەزیری دارایی ستایشی "ئاستی هاوكاری بەرهەمدار لەگەڵ دەزگای گەشەپێدانی فەرەنسا لە زۆر بواردا كرد كە لە لوتكەی ئەولەویەتەكانی پلانەكانی گەشەپێدانی بەردەوامدا دێن، بەتایبەتی لە بواری بەشداریكردن لە پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی ئابووری، هاوكاری تەكنیكی، و پاڵپشتی تەكنیكی".