لێكۆڵینەوەی ڕەسافە دانپێدانانی10 تاوانباری پشتڕاست كردەوە كە 250 كەسی بندیواریان دامەزراندوە

  • 29-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە تایبەت بە پێداچونەوەی دۆسەكانی نەزاهە و تاوانی ئابوری وتەی 10تاوانباری پشتڕاستكردەوە كە دانیان بە دامەزراندنی فەرمانبەری بندیواردا ناوە لە وەزارەتی تەندروستی و بڕی زیاتر لە 6ملیار دیناریان وەك موچەكانیان وەرگرتووە. دادوەر عەبدستار بەیرەقدار وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی دادگای باڵا لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: "تاوانبارەكان دانیانناوە بەدامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانە لە وەزارەتی تەندروستی"، وتیشی "تاوانبارەكان فەرمانبەر و پلەدارن لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی". بریقدار راشیگەیاند "تاوانباران بڕی زیاتر لە 6ملیار دیناریان وەك موچەی ناوە بندیوارەكان وەرگرتووە بەدرێژایی هەشت ساڵی رابردوو، دادگاش وتەكانیانی پشتڕاست كردۆتەوە و ڕێكارە یاسایەكان بەرامبەریان گیراوەتە بەر وبەپێیی یاسای سزدانی عیراقی مادەی 318 سزا دەدرێن".