بەغداد – ا ه ع دادگای تاوانی ناوەندی سزای زیندانی هەمیشەیی بۆ چەند تاوانبارێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەركرد و ماوەی 10 ساڵ زیندانیشی بەسەر چەند تاوانبارێكی تردا سەپاند. لای خۆیەوە دادوەر عەبدول ستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: دادگای تاوانی ناوەندی سزای زیندانی هەمیشەیی بۆ 4 تاوانباری بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەركرد، وتیشی سزای 10 ساڵ زیندانیكردنیشی بەسەر 5 تاوانباری تردا سەپاند.
پاڤل تاڵەبانی ئیدانەی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات
عێراق هۆشداری دەدات لە مەترسی هەڵکشانی سەربازی