سزای لە سێدارەدان بەسەر باندێكدا سەپێندرا كە تاوانبارن بە كوشتنی ئەفسەرێك و دزینی موچەی كارمەندان

  • 24-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دادگای تاوانی ناوەندی لە رەسافە، ئەمرۆ یەك شەممە، سزای لەسێدارەدانی بۆ بانێك دەركرد كە تاوانبارن بە كوشتنی ئەفسەرێك و دزینی موچەی كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ. لای خۆیەوە دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" دادگای تاوانی ناوەندی رەسافە چاویخشاندەوە بە تاوانی كوشتن و دزیكردنی باندێكی تاوان كە لە پێنج كەس پێكهاتوون، ئەو باندەش تاوانبارن بە كوشتنی ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب لە وەزارەتی ناوخۆ و دزینی موچەی كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ كە ئەركی گواستنەوەی بەو ئەفسەر درابوو". بەیرەقدار تەئكیدیشیكردەوە "ئەندامانی ئەو باندە دانیان بە تاوانەكەیاندا نا لە ناوچەی تالبیەی بەغداد، دوای ئەوەی چاودێری ئەو ئەفسەرەیان كردوە و وادەی دابەشكردنی موچەیان زانیوە". وتیشی "ئەو باندە ئەفسەرەكەیان كوشتوە دوای ئەوەی بەرگری كردوە و رێگەی نەداوە موچەی كارمەندان بدزن".