بە تاوانی تەقینەوەكەی شەقامی ئەتیبا لە تكریت سزای لە سێدارەدان بەسەر 3 كەسدا سەپێندرا

ئەمنی
  • 24-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دادگای تاوانی سەڵاحەدین، ئەمرۆ سێ شەممە، سزای لە سێدارەدانی بەسەر 3 تاوانباردا سەپاند لەبەرامبەر تێوەگلانیان لە تەقینەوەكەی شەقامی ئەتیبا لە سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین. لای خۆیەوە دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند، دادگای تاوانی سەڵاحەدین چاوی خشاندوەتەوە بە تاوانی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێك لە رۆژی 15/3/2017 كە ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە. بەیرەقدار وتیشی بەڵگەی تەواو لەبەردەستدا بوون كە تێوەگلانی ئەو تۆمەتبارانەی دەسەلماند كە سەر بە تیرۆریستانی داعش بوون، راشیگەیاند لەبەرامبەردا دادگا بڕیاریدا بەسەپاندنی سزای لەسێدارەدان بە پێی مادەی چوار/1 لە یاسای روبەروونەوەی تیرۆر بەسەریاندا.