دادوەری لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران رۆڵیان لەسەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنەكان دیاریدەكات

  • 11-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمرۆ یەك شەممە، بریاریدا لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی رۆڵیان لەسەرپەرشتی كردنی ناوەندەكانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكەن لەگەڵ هەمواركردنی یاسای داواكاری گشتی بۆ سەرپەرشتیكردنی دادوەری. لای خۆیەوە عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: ئەنجومەنی دادوەری ئەمرۆ كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایەتی دادوەر فایەق زیدان و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجامدا. بەیرەقدار وتیشی ئەنجومەنی دادوەری بڕیاریداوە موفاتەحەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات بۆ هەمواركردنی یاسای داواكاری گشتی و سەرپەرشتیكردنی دادوەری بەجۆرێك لەگەڵ دەستور و پێكهاتەكانی ئەنجومەنی دادوەری بگونجێت، رونیشیكردەوە پێكهاتەكانی ئەنجومەنی دادوەری یەكە و ناتوانرێت بە پێی یاسا و دەستور لێكجیابكرێتەوە. وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری راشیگەیاند: ئەنجومەنەكەیان بریاریداوە موفاتەحەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات بۆ رونكردنەوەی رۆڵی دادوەری لەسەرپەرشتیكردنی ناوەندەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەجۆرێك بگونجێت لەگەڵ یاسا و رێنماییە كارپێكراوەكان.