دادگای رەسافە سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارێكدا سەپاند كە ئەندامانی خێزانەكەی كوشتبوو

  • 4-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دادگای رەسافە، ئەمرۆ یەك شەەمە، چوار سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارێكدا سەپاند كە چوار ئەندانی خێزانەكەی كوشتبوو. ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: دادگای تاوانی رەسافە چاوخشاندوەتەوە بە دۆسیەی تاوانبارێكدا كە هاوسەرەكەی و سێ منداڵی خۆی لە ناوچەی زەعفەرانیەی بەغدای پایتەخت كوشتبوو. لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بەهۆی بوونی بەڵگەی تەواو لە دژی ئەو تاوانبارە، دادگا بریاریدا چوار سزای لەسێدارەدانی بەسەردا بسەپێنێت لەبەرامبەر هەر تاوانێكی كوشتن كە ئەنجامیداوە، ئەو سزایەش بە پێی مادەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی بەسەریدا سەپێندراوە كە سزایەكی سەرەتاییە پێش تێهەڵچوونەوەی.